بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای یەک هەفتە پێکدادانی خوێناوی لە نێوان هێزەکانی دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە، ئاگربڕێک بە ناوبژیوانی ئەمریکا لە شاری حەلەب هاتە ئاراوە. دوای ئەو ڕاگرتنە، سەدان بنەماڵەی ئاوارە خەریکی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیانن و هاوکات، هێزە کوردیەکانی سەر بە هەسەدە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کشانەوە. بەم پێیە کۆنترۆڵی تەواوی شاری حەلەب ئێستا لە دەستی دیمەشقە؛ ڕووداوێک کە جارێکی دیکە کێشە بنەڕەتیەکانی سووریای نوێی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدی ئاشکرا کردووە.
بەستێنی سیاسی و سەربازی ئەو پێکدادانە چ بوو؟
لە ئاپی ڕابردوو، دەوڵەتی دیمەشق و هێزە کوردیەکان، لە سەر ڕێککەوتنی ئاوێتە بوون لە دوو گەڕەکی حەلەب گەییشتنە ڕێککەوتن. ئەگەرچی کەشێکی ئەرێنی بەسەر دانوستانەکاندا زاڵ بوو، بەڵام هێزەکانی ئاسایش لە ئەو گەڕەکانە مانەوە و ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ نەکرد.
بە وتەی عومەر ئوزکیزیلجیک، لێکۆڵەری باڵای پڕۆژەی سووریا لە شۆرای ئاتلانتیک، چەند جار هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانە سڤیلەکان کە هەر ئەوە بووەتە هۆی پێکدادانەکان. دیمەشق لە ئەو ماوەیەدا چەندین جار ئاگربڕی قبووڵ کرد تا رەوتی دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاوێتە بوونی بەربڵاوتری 10ی مارس لەگەڵ هەسەدە بپارێزرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاروا دیمون، لێکۆڵەری ئەو ناوەندە، وتی کە کوردەکان لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا ئیدارەیەکی خۆسەریان هەبووە و ئێستا بەشێکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە کۆنترۆڵدایە. ڕێککەوتنەکەی مارس ببێتە هۆی ئاوێتە بوونی هەسەدە و ناوەندە مەدەنیەکان بەڵام لە کردەوەدا بەرەو بنبەست کێشرا و هەر دوو لایەنەکە یەکتریان بە بەرپرسی شکستەکە ناساند.
پێکدادانەکانی حەلەبیش چەند ڕۆژ دوای ڕاگرتنی دانوستانەکان دەستی پێکرد و بە دەستێوەردانی ئەمریکا کۆتایی هات و لەم نێوانەدا تورکیا ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بێت لە سووریا پاڵپشتی دەکات و ئیسرائیلیس لایەنی کورد دەگرێت.
کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە چ کاریگەریەکی لەسەر سەقامگیری حەلەب هەیە؟
بە وتەی ئاروا دیمون، چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کورت خایەندا بووەتە هۆی ئاسوودەیی دانیشتووانی حەلەب، بەڵام بۆ ئەو بنەماڵەگەلە کە ئازیزیان لەدەست داوە ئەو گۆرانە سەرکەوتن نایێتە ئەژمار. پێکدادانەکان لە ئەو چەند ڕۆژەدا ئەو درزە قووڵەی کە حکومەتی سووریا پاگەندەی چارەسەر کردنی دەکات، دوبارە کردەوە.
ئەو قەیرانە نیشانی دا کە تەنانەت ئەگەر ڕێگری بکات لە خراپترین سیناریۆ، ڕێگای سووریا بەرەو سەقامگیری ڕێگایەکی هەموار و بێ ڕەنج نابێت.
چوونە دەرەوەی سەربازی کوردەکان لە حەلەب چ واتایەکی بۆ پێگەی هەسەدە لە سووریا هەیە؟
گرگوری واترز، توێژەری باڵای شۆرای ئاتلانتیک، پێی وایە لەدەست دانی حەلەب، پێگەی چەقەچق کردنی هەسەدەی زۆر لاواز کردووەتەوە. دیمەشق هەرگیز لەگەڵ پاراستنی پێکهاتەی سەربازی یان ئیدارەی خۆسەر بۆ هەسەدە قبووڵ ناکات.
بە بڕوای واترز، حکومەتی سووریا زۆر ناوەندگەرا بووەتەوە و ئەگەر هەمان شێوە، چ بە ئاوێتەبوونی ئاشتیخوازانەی هەسەدە و چ بە بێ ئەوە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش جێبەجێ دەبێت.
بەڵێنەکانی سووریا بۆ پێدانی مافی کوردەکان تا چ ڕادەیەک جێگای متمانەیە؟
گرووپە پێکهێنەرەکانی حکومەتی نوێی سووریا هەمبەر کوردەکان یەکدەست نییە. بۆ نموونە هەیئەت تەحریروشام پێشینەی جیدیان لە کردنە ئامانجی کوردەکان نییە، بەڵام ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ساڵەهایە بە هۆی پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی کوردەکان گەمارۆ دراوە.
بە وتەی واترز قەیرانی حەلەب لەگەڵ دیکەی شێوەکانی ناڕەزایەتی سیاسی یان ئایدۆلۆژیک لە سووریا جیاواز بوو، چونکوو باسی گرووپێکی چەکداری کۆنترۆڵگەر بوو. بەم حاڵەوە، پێکهتاەی گوشاری سەربازی سنووردار و بەردەوام بوونی کەناڵە دیپلۆماتیکەکان نیشانی دا کە ڕێبەرایەتی دیمەشق لە چاو قەیرانەکەی سوەیدا، باشتر هەڵسوکەوتی کردووە.
ئەو پێکدادانە لە چوارچێوەی ڕکابەری تورکیا و ئیسرائیل لە سووریا چۆن لێک دەدرێتەوە؟
بە وتەی ئوزکیزیلجیک، تورکیا و ئیسرائیل دوو روانگەی تەواو دژ بە یەکیان لە داهاتووی سووریا هەیە. ئەنقەرە خوازیاری حکومەتی ناوەندی و بەهێز بۆ دەستەبەر کردنی سەقامگیریە، لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل سووریایەکی لاواز و چەند بەشی لە قازانجی ئاسایشی خۆی دەزانیت.
پێگەی ئەمریکا لە ئەو گۆڕانکاریانە چییە؟
ئەو قەیرانە دوو راستیی بنەڕەتی سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا بەرچاو دەکاتەوە. یەکەم هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ ناوبژیوانی و ئاوێتەبوونی ئاشتیخوازانەی هەسەدە لە پێکهاتەی حکومەتی سووریا تا ئێستا سەرنەکەوتووە. دووهەم لاواز بوونەوەی هەسەدە لە حەلەب لەوانەیە ئەو گرووپە بە پێدانی خاڵی زیاتر هان بدات.
ئایا کێشە ناوخۆیەکان لە هەسەدە لە سەرهەڵدانی پێکدادانەکان ڕۆڵی هەبوو؟
بە وتەی ئوزکیزیلجیک، ئاستی کێشە ناوخۆییەکان لە هەسەدە و ئاستی کۆنترۆڵی فەرماندەیی ناوەندی لەسەر هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب هێشتا جێگای کێشەیە، بەڵام ڕوونە کە چەند ناوەندی بڕیاردان هەیە. دوای چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان، بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن کرا هەموو هێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکە کێشە لەسەرەکان بکشێنەوە، بەڵام هەندێک یەکە فەرمانەکەیان جێبەجێ نەکرد و شەڕیان کرد.
بە پاگەندەی سەرچاوە تورکیایەکان، ئەو بڕیارە بە فەرمانی کادیری پەکەکە لە قەندیل و بە ڕێبەرایەتی باهۆز ئەردال ئەنجام درابوو، بابەتێک کە باس لە درزی نێوان لقی سووریایی پەکەکە و ڕێبەرایەتی ناوەندی دەکات.
Your Comment